شێروانه گه‌یشته چوارگۆشه‌ى زێڕ‌ینى خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان
له كه‌لاری مه‌ڵبه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان یاری هه‌فته‌ی دوازده‌هه‌می كۆمه‌ڵی دوووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌نێوان زاخۆی ڕێزبه‌ندی یه‌كه‌م و شێروانه‌ی دووه‌می ڕیزبهندهكه به‌ڕێوه‌چوو كه‌تێدا شێروانه دوای چه‌ندین ساڵ توانی له‌یاریه‌كانی داهاتووی ئهوخولهدا خۆی ببینیته‌وه.
یاریگا بۆ ئه‌م یاریه جمه‌ی ده‌هات لههاندهرو هه‌واداری یانه‌ی شێروانه كه‌زیاد له 5000 هانده‌ر ئاماده‌ی نێو یاریگابوون پاڵپشتی سه‌رخستنی یانه‌كه‌یان بن بۆ چوارگۆشه‌ی زێرێنی خوله‌كه.
له‌گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا سهوزپۆشانی شێروانه له‌به‌رامبه‌ر سپی پۆشانی یانه‌ی زاخۆدا باڵدهسترو بهورهتربوون چونكه ئه‌وان پاڵپشتی هاندهرو یاریگاشیان له‌گه‌ڵ بوو زاخۆش به‌ته‌نها لێره میوان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م پاڵپشتیانهدا شێروانه له‌خوله‌كی 17 له ڕێگای یاریزان عه‌لی كاك مینه‌وه توانی ببنه خاوه‌نی گۆڵ.
یاری گێمی دووه‌م هیجی له‌ئه‌نجامی گێمی یه‌كه‌م نه‌گۆڕی چۆن هات ئاواش ته‌واو بوو نه هه‌وڵه‌كانی زاخۆ بۆ تۆماركردنی گۆڵی به‌رامبه‌ر بهفشاربوونهشێروانهش كاری به‌گۆڕینی ئه‌نجامی یاریه‌كه بوو چونكه ئیدی بهوگۆڵه ڕیگاكهی بۆخۆی ڕۆشن كردبووه به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی شێروانه توانی بلیتی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه بۆخۆی به‌ده‌ست بهێنێ
spee-kfa
PM:08:20:23/02/2017