سیروانی نوێ مایەوە
له كۆتا یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، له كه‌شێكی ته‌واو به‌هاریدا یانه‌ی سیروانی نوێ له‌نێو یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیدا پێشوازی له یانه‌ی گاره كرد له یارییه‌كی ئاست مامناوه‌ندا.
سیناریۆی یارییه‌كه ته‌واو روون بوو به پێیه‌ی یانه‌ی گاره ته‌نیا ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له دابه‌زین رزگاری ده‌كرد، هه‌ر ئه‌نجامێكی دیكه دایده‌به‌زاند بۆ ریزی پله یه‌كه‌كان بۆیه له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ناوبژیوان، گاره ده‌ستیكرد به فشار به‌ئامانجی هه‌ژاندنی گۆڵی سیروان، به‌ڵام رزگار عه‌لی راهێنه‌ری سیروان ئامۆژگاری یاریزانه‌كانی كردبوو، بۆ رزگاربوون له داوی گاره، توند به‌رگریی بكه‌ن .
به‌درێژایی تایمی یه‌كه‌م سیروانی به‌رگری ده‌كرد گاره‌ش هێرشی ده‌هێنا تایمه‌كه‌ش به‌بێ گۆڵ به‌كۆتا هات.
تایمی دووه‌م هه‌مان درێژه‌پێده‌ری تایمی یه‌كه‌م بوو، بۆ ئه‌وه‌ی راهێنه‌ران به‌و شێوازه كۆتایی پێ بهێنن، به‌رنامه‌یان بۆ داڕشتبوو، دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه، شاڵاو عباس توانی دوور له چاوه‌ڕوانی گاره گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه تۆماربكات ، به تاقانه گۆڵه‌ش سیروانی نوێ له پله نایاب له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كاندا مایه‌وه، هه‌رچی یانه‌ی گاره‌یه ده‌بێته یه‌كه‌مین میوانی پله یه‌كه‌كان بۆ وه‌رزی داهاتوو.
spee-kfa
PM:10:29:23/02/2017