هێرشبەرێکی بەتوانای ریاڵ مەدرید بڕیاری چوونی دا

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا بڵاوی کردەوە هێرشبەری بەتوانای یانەی ریاڵ مەدرید ئەلڤارۆ مۆراتا بریاری چوونی لە هاوینی داهاتوو لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید داوەو وەرزی داهاتوو لەو یانەیە بەردەوام نابێت.

بە پێی هەواڵەکەی ئاس مۆراتا بۆی دڵنیابوەتەوە کە بنزیمە بە لای زیدانەوە هێرشبەری سەرەکی یانەکەیەو ئەمەش وای لەو یاریزانە کردووە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی بکاتەوەو یانەیەکی تر هەڵبژێرێت.

بە قسەی رۆژنامەکانیش وێستگەی داهاتووی مۆراتا خولی ئینگلتەراو یانەی چێڵسیە.





PM:07:17:26/03/2017