ئینریکی هەڕەشە دەکات و دەڵێت تەنها ئەمە بۆ یاری کلاسیکۆ ئامانجمانە

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری کلاسیکۆ کە وا بریارە سبەی یەکشەممە ئەنجام بدرێت راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لویس ئینریکی هەڕەشە دەکات و دەڵێت تەنها بۆ بردنەوە یاری دەکەین.

ئینریکی دەڵێت بە هیچ شتێک و بە سێ خاڵ نەبێت رازی نابین بۆیە یاریەکەی سبەی بە رێژەیەکی زۆر نازناوەکە یەکلایی دەکاتەوەو لەسەر ئێمە پێویستە سێ خاڵ لە یاریگای بێرنابیۆ بە دەست بێنین.

وتیشی پێشتر ئەنجامی زۆرباشمان لەم یاریگایە بە دەستهێناوە بۆیە  هیچ شتێکیش رێگر نابێت لە یاری سبەی ئەوە بکەین.

لە کۆتایدا رایگەیاند دوو پلانی جیاوازم بۆ یاریەکە ئامادە کردووە یەکێکیان پلانی بە بێ نەیمارەو یەکێکی تریان پلانی ئامادەبوونی نەیمارە.





PM:03:34:22/04/2017