ڤیدیۆ:ئارسناڵ سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی
لە یاری قۆناغی
پێش کۆتایی یانەی ئارسناڵ توانی لەسەر حسابی یانەی مانچستەرسیتی سەرکەوتن بۆ یاری
کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا مسۆگەر بکات و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی
لێ بباتەوە.
ئارسناڵ لە کاتی زیادکراودا توانی یاریەکە بباتەوە
کاتێک دوو گۆڵی لە خولەکەکانی ٧٢، ١٠١ لە لایەن مۆنریاڵ و سانچێزەوە تۆمار کردوو
توانی بگاتە یاری کۆتایی.
تاکە گۆڵەکەی
مانچستەرسیتی ئەگوێرۆ تۆماری کرد.
لە یاری کۆتایدا
ئارسناڵ رووبەرووی یانەی چێڵسی دەبێتەوە.
PM:07:57:23/04/2017