ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە لە لێهاتووی میسی جەنگی کلاسیکۆی بردەوە
لە یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید یانەی بەرشەلۆنە توانی بە لێهاتووی
میسی یاریەکە ٣-٢ بباتەوەو دۆڕانی توشی یانەی ریاڵ مەدرید بکات و پێشەنگی خولی
ئیسپانیای لێ وەرگرێتەوە.
بەرشەلۆنە توانی سێ گۆڵ لە لایەن میسی دوو گۆڵ و
راکیتچەوە تۆمار بکات و ریاڵ مەدریدیش دووو گۆلی لە لایەن هەریەکە لە کاسێمێرۆ و
جەیمسەوە تۆمار کرد.
لە کۆتایدا بەرشەلۆنە توانی گۆڵی سێیەم لە خولەکی ٩٢
تۆمار بکات و ژمارەی خاڵەکانی بگەیەنێتەوە بە ریاڵ مەدرید و بە ٧٥ خاڵ پێشەنگی
وەربگرێت.
میسی توانی گۆڵی ژمارە ٥٠٠ بە درێسی بەرشەلۆنەوە تۆمار
بکات.
PM:11:52:23/04/2017