بەرشەلۆنە راهێنەری نوێی دەستنیشان کرد


کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاوی کردەوە بەرەسمی ڤاڵڤێردی بووە بە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەو لە رۆژی دووشەممە بە رەسمی یانە کەتەلۆنیەکە دووپاتی دەکاتەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات ڤاڵڤێردی بۆ ماوەی سێ ساڵ بووە بە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەو لە ئێستاشدا ئەو راهێنەرە بە شوێنی خانویەک دەگەرێت و دەیەوێت قوتابخانەیەکیش بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی مناڵەکانی تێیدا بخوێنن لە بەرشەلۆنە.





PM:12:50:23/05/2017