سەرۆکی مەلەگە گەورەترین هەڕەشە لە بەرشەلۆنە دەکات
سەرۆکی یانەی
مەلەگەی ئیسپانی کە عەبدوڵا ناسری
قەتەرییە ، هەڕەشەیەکی گەورە لە بەرشەلۆنە دەکات و دەڵێت دەتوانم ئەو یانەیە بۆ
ریزی یانە پلە دوو و سێکانی ئیسپانیا دابەزینم.
ئەو سەرۆکە دەڵێت
بەرشەلۆنە پارەی بە ئێمە داوە بۆئەوەی لە ریاڵ مەدرید ببەینەوە، کە لە ئێستادا من
دەتوانم لای فیفا شکات لەو یانەیە بکەم و رووبەرووی قورسترین سزایان بکەمەوەو بۆ
ریزی یانە پلە دوو و سێکانی ئیسپانیا دایانبەزێنم.
هەرەشەی ئەم
سەرۆکە لە کاتێکدایە کە لە لایەن یانەی بەرشەلۆنە هێرشدەکرێتە سەری بەهۆی دۆڕانیان
لە کۆتا جەولەی خولی ئیسپانیا بە یانەی ریال مەدرید.
PM:12:58:23/05/2017