ئەیسی میلان و مۆراتا رێکەوتن
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت لە چاپی ئەمرۆیدا ئاشکرای دەکات هەردوو
لایەنی یانەی ئەیسی میلان و مۆراتای هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید رێکەوتوون ئەو
یاریزانە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بچێتە یانە ئیتاڵیەکە.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە مۆراتاو خێزانەکەی رازی بوون کە بچنە یانەی میلان
و یانە ئیتاڵیەکەش ئامادەیی نیشانداوە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ریاڵ مەدرید
و ساڵانەی ٧،٥ بەو یاریزانە وەکوو موچە بدات، ئەمەش دوای ئەوەی لە ریال مەدرید لە لایەن زیدانەوە یاری پێ ناکرێت و یەدەکە.
PM:12:55:25/05/2017