بەرشەلۆنە هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی راگەیاند


ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی یانەکەی راگەیاندوو پێکانی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەکەی لویس سوارێزی راگەیاند.

یانەی بەرشەلۆنە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو ئاشکرای کردووە لویس سوارێز بەهۆی ئەو پێکانەی توشی هاتووە لە رانیدا ماوەی ١٥ رۆژ دووردەکەوێتەوە.

هەروەها بەرشەلۆنە لە ٢٧ی ئەم مانگە بەرامبەر بە یانەی ئالاڤیس یاری کۆتایی جامی شا دەکات و سوارێزیش بەهۆی کارتی سوور و راگیرانەوە ناتوانێت بەشداری بکات، بەلام بۆ دوو یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکەی بێبەش دەبێت.





PM:11:56:25/05/2017