ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بووە پاڵەوان و نازناوێکی بردەوە
لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە توانی لەسەر حسابی یانەی
ئەلاڤیس نازناوی جامی شا بباتەوە دوای ئەوەی توانی لە یاریگای ڤیسەنتی کالدیرۆن
٣-١ یاریەکە بباتەوە.
بەرشەلۆنە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو توانی سێ گۆڵ لە لایەن
یاریزانان" میسی و نەیمار و ئەلکاسێرەوە تۆمار بکات و بۆ جاری ٢٩ لە مێژوویدا
نازناوەکە بباتەوە.
بڕیارە بەرشەلۆنە لە جامی سۆپەری ئیسپانیا رووبەرووی ریال مەدرید ببێتەوە
کە ئەو یانەیەش پاڵەوانی خولی ئیسپانیایە.
AM:12:38:28/05/2017