رۆناڵدۆ دەبرێتە بەردەم دادگا


ئەمڕۆ داواکاری گشتی ئیسپانیا بڕیاری دا لێکۆڵینەوە لە رۆنالدۆی پۆرتوگالی و هێرشبەری یانەی ریال مەدرید بکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە تۆمەتبارکراوە بە پێنەدانی باج لە ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٤.

بە پێی هەوالی رۆژنامەکانی ئیسپانیا رۆناڵدۆ بڕی زیاتر لە ١٤ ملیۆن یۆرۆ باجی نەداوەو داواکاری گشتی وڵاتی ئیسپانیا لەسەر ئەو دۆسیەیە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکات.





PM:02:54:13/06/2017