بەرەسمی ئەلڤیز پاریسی هەڵبژارد


ئەمڕۆ بەرەسمی دانی ئەلڤێزی بەرازیلی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیەوە کردوو گرێبەستێکی دوو ساڵەی لەگەڵ ئەو یانە فەرەنسیە واژۆ کرد.

لە ماوەی رابردوو ئەلڤیز زۆر نزیکبوو لە چوونی بۆ یانەی مانچستەرسیتی بەڵام لە کۆتایدا لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەوەو چووە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیەوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان ئەو یاریزانە ساڵانەی ٥ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و تا دوو ساڵی تر لەو یانەیە دەمێنێتەوە.





PM:09:15:12/07/2017