بەرەسمی بۆنۆچی بووە یاریزانی ئەیسی میلان
ئەمڕۆ هەینی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەرگریکاری بەتوانای یانەی
یۆڤانتۆس" بۆنۆچی بردە ریزەکانیەوە.
میلان ئەو یاریزانەی بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ کڕی و گرێبەستێكی تا ساڵی ٢٠٢٢
لەگەڵدا واژۆ کرد، واتە تا پێنج ساڵی تر.
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کرد، یانەی میلان بڕیاریداوە بۆنۆچی بکاتە
کاپتنی یانەکەی لە وەرزی داهاتوودا.
PM:08:03:14/07/2017