چێڵسی هێنانی باکایۆکۆی راگەیاند
ئەمڕۆ بەرەسمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هێنانی باکایۆکۆی فەرەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مۆناکۆی
بۆ ریزەکانی راگەیاند.
باکایۆکۆ تەمەنی ٢٢ ساڵەو گرێبەستێکی ٥ ساڵەی لەگەڵ یانەی چێڵسی واژۆ
کردووە تا ساڵی ٢٠٢٢.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانیش نرخی هێنانی ئەو یاریزانە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ لە
سەر یانەی چێڵسی کەوتووە.
PM:08:51:15/07/2017