مۆرینیۆ:لەبەر ئەم هۆکارە رۆناڵدۆ ناکڕین


خۆسیە مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە وڵاتی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە ناتوانن رۆناڵدۆ بکڕن لە یانەی ریاڵ مەدرید و ئەو یاریزانە جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی یانەی مانچستەریونایتد.

مۆرینیۆ دەڵێت رۆناڵدۆ لە ئێستادا یاریزانێکی گرنگە لە یانەی ریاڵ مەدرید هەم لەروی یاریکردنەوە هەم لە رووی بە دەستهێنانی توانایی دارایی بۆ یانەکە بۆیە ریاڵ مەدرید هەرگیز ئەو یاریزانە نافرۆشێت و ئێمەش هەوڵی هێنانی نادەین.





PM:01:13:16/07/2017