بەرێوەبەری کارگێری یانەی جەویەو خێزانەکەی کوژران
ئەمڕۆ لە روداوێکی
خوێناویدا بەرێوبەری کارگێڕی یانەی یانەی قوە جەویەو سێ مناڵ و ژنەکەی لە لایەن
چەند چەکدارێکەوە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا کوژران.
میدیاکانی عێراق
بڵاویان کردەوە بەشیر فازل حەمدانی بەرێوەبەری کارگێری یانەی جەویەی عێراقی و سێ مناڵی و ژنەکەی لە لایەن
چەند چەکدارێکەوە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوەو دواتر چەکدارەکان هەڵهاتوون و لە
ئێستاشدا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و تا ئێستا نازانرێت هۆکاری کوژرانەکەی چییە.
PM:11:33:17/07/2017