زیدان کاتی گەڕانەوەی رۆناڵدۆی ئاشکرا کرد


لە لێدوانێكیدا زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید کاتی گەڕانەوەی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی رۆناڵدۆی بۆ ئەنجامدانی راهێنانەکان ئاشکرا کردوو بڵاوی کردەوە ئەو یاریزانە لە مانگی هەشت دەگەڕێتەوە.

زیدان ئاشکرای کرد کە رۆناڵدۆ لە ٥-٨ پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەوە دەکاتەوەو هەمووانیشی دڵنیا کردەوە کە بۆ ماوەی ٣ ساڵی تریش لە ریاڵ مەدرید درێژە بە یاریکردن دەدات.

رۆناڵدۆ ماوەیەک پێش ئێستا پشوەکانی لە دوورگەی ئیبێزا بەسەربردوو لە ئێستاشدا لە وڵاتی چینە.





PM:08:59:22/07/2017