رۆناڵدۆ داهاتووی بە یەک لێدوان یەکلایی کردەوە


لە لێدوانێکیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوەو مانەوەی خۆی لە ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات.

لەم هاوینەدا ماوەیەکی زۆر رۆژنامەکانی جیهان هەواڵی چوونی رۆناڵدۆیان لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە باجی بە وڵاتی ئیسپانیا نەداوەو بڕی ١٤،٧ ملیۆن یۆرۆی خرایە ئەستۆن.

ئەمرۆ رۆناڵدۆ ئاشکرای کرد زۆرجار رۆژنامەکان قسە لەسەر من دەکەن بۆ ئەوەی فرۆشیان زیاد بکات و هەواڵی جۆراو جۆر بڵاو دەکەنەوە، هەرگیز من گوێ بەم قسانە نادەم و بڕیاری ئەوەم نەداوە لە ریاڵ مەدرید بڕۆم.





PM:03:27:23/07/2017