پێرێز زۆر توڕەیەو بڕیارێک دژی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەردەکات


فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید لە بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا توڕەیەو بڕیاری داوە ئەگەر سزای زیدان بدەن ریاڵ مەدرید لە خولەکانی سەربەو یەکێتیە دووربخاتەوە.

لەماوەی رابردوو دوای ئەوەی رۆناڵدۆ بۆ ٥ یاری راگیرا راهێنەری ریاڵ مەدرید زیدان ئەو سزایە بە ناعەدات وەسفکردوو هێرشی کردە سەر لیژنەی سزاکان، ئەمەش وای لە لیژنەکە کردووە بیر لەوە بکاتەوە سزای زیدانیش بدات.

رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە پێریز سەرۆک رایگەیاندووەئەگەر سزای زیدان بدرێت ریاڵ مەدرید لەسەرجەم خولەکانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دووردەخەمەوە.





PM:09:41:18/08/2017