باشترین یاریزانی یەکەم یاری چامپیۆنس لیگ دیاری کرا
ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا باشترین یاریزانی یاریەکانی جەولەی یەکەمی
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ئاشکراکردوویاریزانی میسری و یانەی لیڤەرپوڵ محەمەد سەلاح بە باشترین یاریزان دیاری
کرا.
محەمەد سەلاح توانی رێژەیەکی زۆر دەنگ بە دەست بێنێت کە لە %٥١ بوو پێش هەریەکە لە میسی و رۆناڵدۆ و
لۆکاکۆ و هارین کەین و چەند یاریزانێكی تر بکەوێت و زۆرترین دەنگی هاندەرانی پێگەی
رەسمی یۆفای بە دەست هێنا.
سەلاح لە یاری سیڤیلیاو لیڤەرپوڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردوو توانی گۆڵێک
تۆمار بکات.
PM:01:50:15/09/2017