زیدان یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی بۆ یاریەکەی ریاڵ سۆسیداد لە دەستدا


بۆ یاریەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر بە یانەی ریاڵ سۆسیداد زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی لە دەستدا کە تۆنی کرۆسی ئەڵمانییە.

زیدان ئەمڕۆ پێش یاریەکەی سۆسیداد بەشداری لە کۆنگرەیەکی هەواڵی کردوو رایگەیاند کرۆس پێکانێکی سوکی هەیەو نامەوێت سەرکێشی پێوە بکەم بۆیە بڕیامداوە پشووی پێ بدەم و بۆ یاریەکە لەگەڵ خۆم نەیبەمە یاریگای لانوێتای ریاڵ سۆسیداد.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆناڵدۆ و مارسێلۆش بەهۆی سزادانەوە یاری ناکەن.

ریاڵ مەدرید لە ئەرکێکی زەحمەتدا سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیداد و زیدان رایگەیاند بە هەرشێوەیەک بێت دەبێت بردنەوەو سێ خاڵ بە دەست بێنین.





PM:04:16:16/09/2017