بەرشەلۆنە گرانترین یاریزانی یانەکەی لە دەستدا


یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی پێکانەوە گرانترین یاریزانی لە مێژووی یانەکەی لە دەستدا کە عوسمان دیمبلی فەرەنسیەو ئەم هاوینە بە بڕی ١٤٠ ملیۆن یۆرۆ هاتە یانەوە.

عوسمان دیمبلی لە یاری نێوان بەرشەلۆنەو خیتافی لە گێمی یەکەم توشی پێکان هاتوو بەو هۆیەوە یاریگای جێهێشت.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئەو یاریزانە ماوەی مانگێک لە یاریکردن دووردەکەوێتەوەو ناتوانێت یاری بکات.

ئەمەش بۆ بەرشەلۆنە هەواڵێکی ناخۆشە.





PM:08:18:16/09/2017