بەڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و رۆناڵدۆ نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات
لە خولی ئیسپانیا
یانەی ریاڵ مەدرید دوای شکستەکەی هەفتە پێنجەم، ئەمرۆ بووە میوانی یانەی ئالاڤیس و
لە ئەنجامدا توانی ٢-١ یاریەکە بباتەوەو بگەڕێنەوە بۆ رێرەوی بردنەوەکانی و جارێکی
تریش رۆناڵدۆ نەیتوانی گۆڵ بکات.
ریاڵ مەدرید لە
دەرەوەی یاریگای خۆی یاریکردوو بە دوو گۆڵی سیبایۆس توانی بردنەوە بە دەست بێنێت و ژمارەی خاڵەکانی بکاتە ١١
خاڵ لە شەش جەولە.
PM:07:34:23/09/2017