باشترین یاریزانی لاوی جیهان دیاری کرا


ئەمرۆ باشترین یاریزانی لاوی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٧ دیاری کراو مباپی هێرشبەری پێشووی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی و ئێستای یانەی پاریس سانجێرمان وەک باشترین دیاری کرا.

خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو ساڵانە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بەو یاریزانانەی دەدات کە تەمەنیان لە خوار ١٩ ساڵانەوەیەو ئەمساڵیش مباپی توانی بەسەر دیمبلی و گابرێس خیسۆس سەربکەوت و لە کۆی ٣٠٠ دەنگ ٢٩١ دەنگی بە دەستهێنا.





PM:06:51:23/10/2017