بەرشەلۆنە و پیکی رێکەوتن
یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی لەگەڵ پیکی بەرگریکاری یانەکەی رێکەوتووە تا گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی
ئیسپانی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردەوە بەرشەلۆنە دەیەوێت تا ساڵی ٢٠١٩
گرێبەستی پیکی درێژ بکاتەوەو لە ئێستاشدا لەسەر هەموو شتێک رێکەوتوون و تەنها
راگەیاندنی فەرمی ماوە.
رۆژنامەکە بڵاوی
کردەوە گرێبەستە نوێیەکەی پیکی لەگەڵ بەرشەلۆنەتا ٣٠-٦- ٢٠١٩ دەبێت و نرخی
هەڵوەشانەوەشی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆی لەسەر دادەنرێت.
PM:06:50:08/11/2017