رامۆس بەخێرهاتنی نەیمار دەکات
رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، بەخێرهاتنی نەیماری ئەستێرەی یانەی
پاریس سانجێرمان دەکات و دەڵێت حەز دەکەم
باشترین یاریزانەکانی جیهان روو لە ریاڵ مەدرید بکەن، نەیماریەکێکە لە
باشترینەکانی جیهان، بۆیە ئێمە بەخێرهاتنی ئەو یاریزانە دەکەین ئەگەر بیەوێت بێتە ریاڵ مەدریدەوە.
ئاشکراشی دەکات کە هاتنی ئەو یاریزانە لە پاریسەوە بۆ ریاڵ مەدرید ئاسانترە
تا لە بەرشەلۆنە راستەوخۆ بێتە ریاڵ مەدرید چوونکە لە بەرشەلۆنە کارەکە قورستر دەبێت کە یاریزانێک بیەوێت بێتە ریاڵ مەدریدەوە.
PM:07:10:09/11/2017