بەرشەلۆنە بە ١٢٠ ملیۆن واز لە کۆتینیۆ ناهێنێت


یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت واز لە بیرۆکەی کڕینی کۆتینیۆ بێنێت و جارێکی تر هاتەوە سەر هێڵ بۆ هێنای ئەو یاریزانە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاوی کردەوە بەرشەلۆنە دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانە کۆتینیۆ بباتە ریزەکانی یانەکەیەوەو بۆ ئەو مەبەستەش بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ئامادە کردووە.

بەرشەلۆنە لە هاوینی رابردوو بری ١٦٠ ملیۆن بە یانەی لیڤەرپوڵدا بۆ ئەو یاریزانە بەڵام یانەی لیڤەرپوڵ ئەو بڕە پارەیەکی رەتکردەوەو یاریزانەکەش بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە نەکرد، زۆر دڵتەنگ بوو.





PM:07:23:09/11/2017