مۆراتا نهێنیەک لە نێوان خۆی و زیدان ئاشکرا دەکات


مۆراتای هێرشبەری لاوی یانەی چێڵسی و پێشووتری یانەی ریاڵ مەدرید، نهێنیەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت زیدان پێی وتووم لە یانەکە بمێنەرەوە بەڵام بڕیاری چوونم داوە.

مۆراتا دەڵێت لە گواستنەوەکانی هاوینە زیدان هاتە لام و پێی وتم ئەگەر بمێنیتەوە زیاتر دەرفەتی یاریکردنت پێ دەدەم ، بەڵام من بڕیاری چوونم بە باش زانی تا لە یانەکە بڕۆم بۆیە لە کۆتایدا بڕیاری چوونم بۆ یانەی چێڵسیدا.

مۆراتا بە بڕی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی چێڵسی و لە ئێستاشدا ئاستێکی بەزر پێشکەش دەکات.





PM:08:41:09/11/2017