بنزیمە: من دەزانم دیشامپ بۆ ریزەکانی فەرەنسا بانگم ناکات


کەریم بنزیمەی فەرەنسی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی ریاڵ مەدرید دوپاتی دەکاتەوە تا دیدیە دیشام راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بێت، من بۆ ریزەکانی ئەو هەڵبژاردەیە بانگ ناکرێم.

بنزیمە دەڵێت من پێشتر دیشامپم بینی بەڵام هەرگیز پێم نەوتووە بانگم بکات بۆ یاریکردن و لەسەر ئەو بوارە قسەم لەگەڵ نەکردووە.

ئاشکراشی دەکات من هیچ کێشەیەکم لە ریزەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا نەناوەتەوەو پێکەنینیشم بەو قسانە دێت کە دەڵێت تۆ کێشەت لە هەڵبژاردەکە دروست کردووە.

راستی هۆکاری دوورخستنەوەی بنزیمە بۆ ئەو کێشە ئەخلاقیە دەگەڕێتەوە کە لە نێوان خۆی و ڤاڵبۆینا رویداوە.





PM:06:49:13/11/2017