بەرشەلۆنە واز لە گریزمان ناهێنێت


ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردەوە یانەی بەرشەلۆنە بەتەمایە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو هێرشبەری بەتوانای یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید و هەڵبژارەی فەرەنسا ئەنتوان گریزمان بباتە ریزەکانیەوە.

بە پێی زانیاریەکانی رۆژنامە بەرشەلۆنە نایەوێت نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە کە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە بداتە بەرشەلۆنە، بەڵکوو دەیەوێت ئەو یاریزانە بە گفتووگۆ لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بکڕێت، کە ئەمەش هێنانی بۆ بەرشەلۆنە زەحمەت دەکات، چوونکە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید نایەوێت دەستبەرداری گریزمان ببێت و لە گواستنەوەکانی رابردووشدا چەندین یانە هەوڵی ئەو هێرشبەرەیان دا بەڵام یانەکەی رەیکردەوە دەستبەرداری ببێت.





PM:06:53:15/11/2017