پشکنینی پزیشکی بۆ رامۆس کرا


ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ بەرگریکاری بە توانای یانەکەی سێرجیۆ رامۆس ئەنجامداو پزیشکەکان بڵاویان کردەوە ئەو یاریزانە لە ئێسکی لوتیدا توشی شکان هاتووە.

رامۆس لە یاری دێربی مەدرید بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لوتی شکاو بەو هۆیەشەوە لە یاریەکە چووە دەرەوە.

پزیشکەکانی یانەکە بڵاویان کردەوە لە ئێستادا چاودێری ئەو یاریزانە دەکرێت و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.

بە پێی هەواڵی رۆژانەکانی ئیسپانیا نەشتەرگەری بۆ رامۆس ئەنجام نادرێت و ئەو یاریزانە تەنها قیناع لە چاو دەکات، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت نەتوانێ بۆ یاری داهاتووی یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئامادە بێت.





PM:06:56:19/11/2017