میسی خەڵکی هەرێمی کەتەلۆنیا شۆک دەکات


میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامدانی کارێک لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە، خەڵکی هەرێمی کەتەلۆنیا شۆک دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە کاتی واژۆکردن لەسەر گرێبەستەکەیلە بەندێکی گرێبەستەکە بەو مەرجە واژۆی کردووە ئەگەر کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا جیا ببێتەوە ئەوا بەرشەلۆنە جێدەهێڵێ.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بابەتێکی سەیری لەسەر میسی ورژاند و بڵاو کردۆتەوە ئەو یاریزانە لە کاتێکدا کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە تا ساڵی ٢٠٢١ نوێکردەوە بەو مەرجە نوێیکردۆتەوە ئەگەر کەتەلۆنیا جیا بێتەوە لە ئیسپانیا ئەوا مافی ئەوەی هەیە لەو یانەیە بروات و نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی کە ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیە لەسەری حساب ناکرێت.





AM:12:36:06/01/2018