زیدان: هەرگیز ریاڵ مەدریدی بێ رۆناڵدۆ نابینم


لە لێدوانێکیدا پێش رووبەڕووبونەوەی یانەی سەلتاڤیگۆ لە خولی ئیسپانیا، زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید باسی لە چوونی رۆناڵدۆ کرد لە یانەی ریاڵ مەدرید و هەمووانی دڵنیا کردەوە کە ئەو یاریزانە مەدرید جێناهێڵێت.

زیدان بە رۆژنامەنوسانی وت هەرگیز من ریاڵ مەدریدی بێ رۆناڵدۆ نابین و قەتیش بیر لەوە ناکەمەوە کە ئەو یاریزانە لە ریاڵ مەدرید بروات.

ماوەیەکە لە رۆژنامەکانی فەرەنساو ئیسپانیاوە هەواڵی چوونی ئەو ئەستێرەیە بۆ یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی بڵاو دەبێتەوەو هاتنینەیماڕیش بۆ ریاڵ مەدرید.





PM:08:52:06/01/2018