یانەی بەرشەلۆنە بەرەسمی هێنانی کۆتینیۆی راگەیاند


کەمێک پێش ئێستا یانەی بەرشەلۆنە بەرەسمی هێنانی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی فلیپ کۆتینیۆی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە گرێبەستەکە لەگەڵ ئەو یاریزانە بۆ ماوەی ٥ ساڵەو نرخی هەڵوەشانەوەشی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانیش نرخی هاتنی ١٦٠ ملیۆن یۆرۆی تێچووە.





PM:10:23:06/01/2018