ڤاڵڤێردی باسی کۆتینیۆ دەکات


لە لێدوانێکیدا پاش یاری بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی کە ٣-٠ بە سودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات، راهێنەری ئەو یانەیە ڤاڵڤێردی باسی یاریزانی نوێی یانەکەی کۆتینیۆ کرد.

ڤاڵڤێردی رایگەیاند ئەو هێزی زیاتر بە یانەکە دەدات، لە گۆڵکردن لێهاتووەو لە پاسدانیش هەروەها، ئەو دەتوانێت لە هێرشەکان یارمەتیمان بدات ، هیوام وایە سەرکەوتوو بێت لەگەڵمان.

وتیشی، دەبێت ئیستا ئێمە یارمەتی ئەو یاریزانە بدەین لە یانەکە، هەروەها چانسیشمان هەیە ئیستا لە یانەکەی ئێمە یاری دەکات.





AM:12:15:08/01/2018