زیدان باسی شکستەکە دەکات
لە کۆنفرانسێکی هەواڵدا زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ
مەدرید باسی شکستی یانەکەی دەکات بەرامبەر بە یانەی ڤیاڕیاڵ لە خولی ئیسپانیا ١-٠.
زیدان وتی، ئێمە شایەنی ئەم دۆڕانە نەبووین، چەندین هەلی
گۆڵکردنمان لە دەستدا، تۆپەکە نەیدەویست بچێتە ناو گۆڵەوە ، کاتێکیش ئەوە ڕودەدات،
یاریزانەکان بێ هیوا دەبن، ئەمشەو ئێمە شایەنی شکست نەبووین.
راشیگەیاند
بردنەوەمان لێ ونبووەو لە دۆخێکی خراپ و ئاڵۆزداین، بەڵام یاریزانەکانمان واز
ناهێنن و خۆیان بە دەستەوە نادەن.
PM:09:36:13/01/2018