رۆناڵدۆی دیاردە:نەیمار بۆ ریاڵ مەدرید گونجاوە


رۆناڵدۆی دیاردە دەڵێت نەیمار یاریزانێکی زۆر گونجاوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و ئەو ئەگەر پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.

دیاردە دەڵێت نەیمار هەر دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام ئەگەر پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات ئەوا کارێکی باش دەکات و بە هەمانشێوەش ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانە بکڕێت سودی زۆری دەبێت بۆی.

ئەم قسانەی رۆناڵدۆ دیاردە دوای ئەوە دێت کە زۆرێک لە رۆژنامەکان باسی چوونی ئەم یاریزانە دەکەن بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.





PM:08:16:08/02/2018