ئەمشەو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە


ئەمشەو بە دوو یاری قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێکدەکاتەوەو بڕیارە سبەی شەویش دوو یاری تر بەڕێوە بچێت.

لە یەکەم یاریدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوە دەچێت، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا لە ئەرکێکی زەحمەتدا میوانداری یانەی تۆتنهامی ئینگلتەرا دەکات.

لە دووەم یاریدا یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە ئەرکێکی تا ڕادەیەک ئاساندا، سەردانی وڵاتی سویسرا دەکات و رووبەڕووی یانەی بازلی سویسری دەبێتەوەو هەردوو یاریەکەش لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک ئەنجام دەدرێت.

لە یارییەکانی رۆژی چوارشەممەدا دوو یاری تر بەڕێوە دەچێت و لە گرنگترین و بەهێزترینیان یاری هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیاو پاریس سانجێرمانی فەرەنسییە، یاریەکە لە قۆناغی شانزە بەڕێوە دەچێت و لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێت، کە ئەم یارییە گرنگیەکی زۆر تایبەتی بۆ یانەی ریال مەدرید هەیەو ئەم یانەیە یاری مان و نەمان دەکات.

لە یارییەکی تری رۆژی چوارشەممە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەبێتەوەو هەردوو یاریەکەش لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک دەبێت.





PM:01:08:13/02/2018