ناوبژیوانی یاریەکەی بەرشەلۆنەو چێڵسی بناسە
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی ئەو ناوبژیوانەی ئاشکرا کرد کە لە رۆژی
سێشەممە یاری نێوان بەرشەلۆنەو چێڵسی بەڕێوە بباتە،.
بڕیارە سێشەممە ٢٠-٢- ٢٠١٨ لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو چێڵسی رووبەڕووی یەکببنەوەو بۆ
یاریەکەش ناوبژیوانی تورکی کۆنێت شاکیر بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە دیاری کراوە کە ئەم
ناوبژیوانە تەمەنی ٤١ ساڵەو یەکێکە لە ناوبژیوانە بە تواناکان و یەکێتی تۆپی پێی
ئەوروپا بڕوای تەواوی پێی هەیە.
PM:09:10:18/02/2018