ناوبژیوانی یاریەکەی بەرشەلۆنەو چێڵسی لە ساڵی ٢٠٠٩ نهێنی سەیر ئاشکرا دەکات


ئەو ناوبژیوانەی لە ساڵی ٢٠٠٩ یاری چێڵسی و بەرشەلۆنەی بەڕێوەبردوو دواتر دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو لە لایەن هاندەرانی یانەی چێڵسی و یاریزانانی ئەو یانەیەوە تاوانبارکرا کە ٤ لیدانی سزای ئەژمار نەکردووە.

لە یەکەم لێدوانیدا کە رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە ئۆڤریبۆی داوەرە نەرویجیەکە دەڵێت یانەی چێڵسی شایەنی بە لای کەمەوە زیاتر لە دوو لێدانی سزابوو، بەڵام من لەو کاتە ئەو بڕیارەم نەداو بیرم لە شتی تر دەکردەوە، دەشڵێت دڵتەنگم کە بەهۆی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەرم لە ئێستاو لە رابردوودا،راستە من هەڵەم هەبوو،بەڵام ئەوەی بەلای منەوە گرنگە لەو هەڵانەوە فێربووم و دەرزم لەبەری وەرگرتووە.

هەروەها دەڵێت لەو یارییە جیاوازانەد تۆ هەمیشە بڕیاری سەیر وجیاواز دەدەیت، چوونکە من پەستانم لەسەربوو بەهۆی گرنگی یاریەکەو بەهێزییەوە.





PM:10:50:18/02/2018