ڤیدیۆ: ریاڵ مەدرید دۆڕانی کردە بردنەوە
لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی بیست و چواردا یانەی ریاڵ مەدرید هەرچەندە لە
گێمی یەکەم ٢-١ لە دواوەبوو، بەڵام لە گێمی دووەم توانی یاریەکە بباتەوەو ئاستێکی
بەرز پێشکەش بکات.
ریاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی ٥-٣ لە ناو یاریگای ریاڵ بیتس شکست بەو
یانەیە بێنێت و سێ خاڵی تر بە دەست بێنێت.
کە گۆڵەکانیش ئەسینسیۆ دوو گۆڵ و رامۆس و رۆناڵدۆ و بنزیمە تۆماریان کرد.
ئێستا ریاڵ مەدرید ٤٥ خاڵی هەیەو لە پلەی چوارەم دێت.
AM:12:48:19/02/2018