ڤاڵڤێردی باسی رووبەڕووبونەوەی چێڵسی دەکات


لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە باسی لە یاریەکەی بەرامبەر بە یانەی چێڵسی کردوو ئامادەیی یانەکەی نێشاندا بۆ یاریەکە.

ڤاڵڤێردی وتی، ئێمە پێوسیتمان بە بردنەوە هەیەو بۆ سەرکەوتن یاری دەکەین، هەموو یاریزانەکانم ئامادەن و پێکەوە دەمانەوێت بردنەوە بە دەست بێنین.

ستایشی یانەی چێڵسی کردوو رایگەیاند ئەوان یاریەکی باش ئەنجام دەدەن یاریزانی زۆرباشیان هەیەو دەتوانی لە هەموو کاتێکدا ئەنجامەکە بگۆڕن، هەروەها راهێنەرەکەشیان زۆر لێهاتووەو ئەنجامەکانی پیشووی شایەتی لەسەر ئەوە دەدات.

وتیشی راستە میسی پێشتر گۆڵی لەم یانەیە نەکردوە، بەڵام ئەوە رابردوو بووەو ئێستا کاتێکی ترە.






AM:12:11:20/02/2018