کۆنتی باسی رووبەڕووبونەوەی بەرشەلۆنە دەکات
راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، باسی رووبەڕووبونەوەی
یانەی بەرشەلۆنە دەکات لە یاری چوونی
قۆناغی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوە دەچێت.
کۆنتی وتی یاریەکە گەورە دەبێت چوونکە یانەی بەرشەلۆنە یاریزانی لێهاتووی
هەیەو میسی باشترین
یاریزانی جیهانە،بەڵام یانەی بەرشەلۆنە تەنها میسی نیەو چەندین تری هەیە
وەکووئینێستاو سواریز و ئەوانی تر بۆیە دەبێت بە وریاییەوە یاریەکە ئەنجام بدەینو هێزی خۆماان نیشان بدەین.
راشیگەیاند ئێمە
بە ئەنجامی سفر و سفر رازی نابین دەمانەوێت لەوە باشتر بە دەست بێنین و لەبەر
ئەوەی یاری گەڕانەوە لە یاریگای بەرشەلۆنە دەبێت و زۆر قورس لەسەر ئێمە دەکەوێت.
AM:12:20:20/02/2018