دایکی رۆناڵدۆ ستایشی کوڕەکەی دەکات


دایکی ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی ریاڵ مەدرید کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی کوڕەکەی لەم چەند یارییەی دواییدا پێشکەشی کردووە، وێنەیەکی کوڕەکەی لە ئینستاگرامی خۆی داناوەو ستایشی دەکات.

دایکی رۆناڵدۆ وێنەیەکی خۆی لەگەڵ رۆناڵدۆ بڵاو کردۆتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە کە کوڕەکەم لە کۆتا ١٣ یاری ٢١ گۆڵی تۆمارکردووەو ستایشی ئەم ئەستێرەیەی یانەی ریاڵ مەدریدی کردووە.

رۆناڵدۆ توانی ٤ گۆڵ لە یانەی جیرۆنا تۆمار بکات و ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بکاتە ٢٢ گۆڵ و دووەم گۆڵکاری خولەکەیەو لە خولی یانە پالەوانەکانیش ١٢ گۆڵی هەیەو پێشەنگە.





PM:10:11:19/03/2018