پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له ماڵی خۆی شكستبار بوو
قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات و له یه‌كێك له یارییه‌كانی گه‌ڕی كۆتاییدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له پیرمام میوانداری یانه‌ی زێره‌ڤانی كرد و یارییه‌كه‌یش به دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه دهۆكیهكه كۆتایی هات.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ی زێره‌ڤانی باشتر ده‌بیندرا و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به فشار بۆ سه‌ر گۆڵی خاوه‌ن ماڵ ده‌ستی پێكرد له خوله‌كی 2 دا (شێرزاد ئه‌حمه‌د) هه‌لێكی ئاسانی بۆ زێره‌ڤانی له‌ده‌ستدا هه‌مان یاریزان تۆپێكی له یاریزانی پیشگه‌ری به‌ڕازیلی (تیاگۆ ئیدواردۆ) وه‌رگرت، به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات، پێشمه‌رگه له‌م نێوهیهدا به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ده‌ركه‌وت و به‌شێكی زۆری تۆپه‌كانی له ناوه‌ڕاستی یاریگه ده‌پچڕان، به پێچه‌وانه‌وه یانه دهۆكیهكه به پشت به‌ستن به (تیاگۆ ئیدواردۆ و وه‌لید سه‌لمان و شێرزاد ئه‌حمه‌د) به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر فشار خستنه سه‌ر گۆڵی پێشمه‌رگه، له خوله‌كی 41 دا تیاگۆی به‌ڕازیلی تۆپێكی نارد بۆ ناو هێڵی سزای پێشمه‌رگه و (وه‌لید سه‌لمان) ـیش بێ دوو دڵی به لێدانی سه‌ر، كردی به گۆڵ و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌مدا كوڕانی (سه‌میر بابۆ) به ئامانجی ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه هاتنه ناو یاریگه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به فشار ده‌ستیان پێكرد، كۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای یاریزانانانی پێشمه‌رگه بوو، به‌ڵام به‌هێزی هێڵی به‌رگری زێره‌ڤانی به‌رپه‌رچی سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان ده‌دایه‌وه، له‌ولایشه‌وه (وه‌لید سه‌لمان و تیاگۆ ئیدواردۆ) له له‌ده‌سدانی هه‌له ئاسانه‌كان به‌رده‌وام بوون و ده‌كرا له‌م یارییه یاریزانانی زێره‌ڤانی گۆڵی زیاتر تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام (ڕێباز عه‌بدوڵڵا) ـی گۆڵپارێزی پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی باڵای هه‌بوو له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی تیپی میوان، له خوله‌كی 84 دا (تیاگۆ) ـی به‌ڕازیلی سوودی له‌هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگریكارانی پێشمه‌رگه وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد، دوای ئه‌م گۆڵه ڕیتمی یارییه‌كه به‌ته‌واوی گۆڕاو یاریزانانی پێشمه‌رگه بێ ئومێدیان پێوه دیار بوو، دواجار یارییه‌كه به دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی زێره‌ڤانی ته‌واو بوو، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 11 خاڵ به‌رزكرده‌وه و هاته خانه‌ی پێنجه‌م پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به هه‌مان ژماره‌ی خاڵ لە خانه‌ی چواره‌م دێت.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
PM:08:11:20/03/2018