خولی نایابی كوردستان .. هه‌ولێر به سه‌ركه‌وتن پێشوازی له جه‌ژنی نه‌ورۆز كرد
ئه‌مڕۆ، له گه‌ڕی نۆیه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری تایبه‌ت به خۆی، میوانداریی یانه‌ی ئارارات ـی كرد، یارییه‌كه‌یش به سه‌ركه‌وتنی هه‌ولێر به گۆڵێكی بێ به‌رانبه‌ر كۆتایی هات.
یارییه‌كه به فیكه‌ی ناوبژیوان (ساسان عومه‌ر) به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدان و قوربانیانی شاری عفرینی كوردستانی باكوور ده‌ستی پێكرد، هه‌ردوو یانه تا (10) خوله‌كی سه‌ره‌تا به وریایی تۆپیان له نێوان خۆیان ئاڵوگۆڕ ده‌كرد و تۆپ زیاتر له ناوه‌ڕاستی یاریگه ده‌بینرا.
ئاماژه‌كانی (عه‌لی وه‌هاب) ـی راهێنه‌ری هه‌ولێر بۆ پێشه‌وه بوون و به‌رده‌وام رێنمایی به یاریزانه‌كانی ده‌دا، كه له یاریگه‌ی تیپی میوان یاری بكه‌ن، له خوله‌كه‌كانی (11 و 13) له لایه‌ن یاریزانانی هه‌ولێر (دانا عوسمان و ئه‌حمه‌د خالید) هه‌ڵی گۆڵ تۆمار كردن هه‌بوو، به‌ڵام له لایه‌ن هێلی به‌رگری ئارارات به نه‌خێر وه‌ڵام درانه‌وه.
یه‌كه‌م هێرشی راسته‌قینه و مه‌ترسیدار له لایه‌ن یاریزانی هه‌ولێر (بارزان شێرزاد) ده‌ستی پێكرد، كاتێك له خوله‌كی (15) لێدانێكی به‌هێزی ئاڕاسته‌ی گۆڵی (غه‌فوور عوسمان) ـی گۆڵپارێزی ئارارات كرد، به‌ڵام تۆپ به ته‌نیشت ستوون تێپه‌ڕی، هێرشه‌كان هه‌ولێر زیاتر بوون، به‌ڵام ئارارات ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بوون و چه‌ند جارێك به هێرشی پێچه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌یان له گۆڵی هه‌ولێرییه‌كان ده‌كرد، به تایبه‌ت له خوله‌كی (21) له لایه‌ن كاپتنی ئارارات (عه‌لی عه‌زیز) لێدانێكی موشه‌ك ئاسا ئاڕاسته‌ی گۆڵی هه‌ولێر كرا، به‌ڵام (دیدار حامد) له شوێنكی گونجاو وه‌ستا بوو و تۆپه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد.
له خوله‌كی (25) یاریزانی هه‌ولێر (بیلال یوسف) هه‌ڵێكی زێڕینی له ده‌ستدا، كاتێك له لای راستی یاریگه لیدانێكی ئاڕاسته گۆڵی ئارارات كرد، به‌ڵام (غه‌فوور عوسمان) ئازایانه تۆپه‌كه‌ی بۆ لێدانی گۆشه دوورخسته‌وه، ریتمی یارییه‌كه خێرا بوو، هه‌ولێرییه‌كان به نیازی شكاندنی به‌ربه‌ستی یه‌كسان، كۆنترۆڵی یاریگه‌یان كردبوو، ئاراراتیش به‌رگرییه‌كی پته‌وه‌یان ده‌كرد و پشتیان به هێرشی پێچه‌وانه ده‌به‌ست.
یاریزانانی خانه‌خوێ (هه‌ولێر) پاڵه‌وانی له ده‌ستدانی هه‌له ئاسانه‌كان بوون، له خوله‌كه‌كانی (36 و 44) دووجاری دیكه له لایه‌ن یاریزانان (بیلال یوسف و ئیڤان خالید) هه‌ڵی گۆڵ تۆمار كردن هه‌بوون، به‌ڵام په‌له‌كردنیان و به‌هێزی هێلی به‌رگری ئارارات، به‌ربه‌ست بوو له گۆڕینی ئه‌نجامی یارییه‌كه و، نیوه‌ی یه‌كه‌م به بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌م و به دیارییكراوی له خوله‌كی (52) ساتی ئاهه‌نگگێرانی هه‌ولێرییه‌كان بوو، كاتێك (كۆسره‌ت باییز) تۆپێكی بۆ ناوچه‌ی سزای ئارارات به‌رز كرده‌وه و هێرشبه‌ری هه‌ولێر (دانا عوسمان)، به سه‌رێكی جوان گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه و دووه‌می خۆی له خولی نایابی كوردستان تۆمار كرد.
تا خوله‌كی (65) ریتمی یارییه‌كه خێرا بوو، هه‌ولێر به ئامانجی تۆمار كردنی گۆڵی دووه‌م و ئاراراتیش بۆ ئامانجی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه هه‌وڵی زۆریاندا، له خوله‌كی (67) هێرشبه‌ری پیشه‌گه‌ی ئێرانی ئارارات (محه‌ممه‌د یه‌عقوبی) به‌ختی خۆی به لێدانێك تاقی كرده‌وه، لێ دیسان (دیدار حامد) به نه‌خێر وه‌ڵامی دایه‌وه و تۆپه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد.
له خوله‌كی (74) یاریزانی ئارارات (محه‌ممه‌د سه‌فه‌ر)، كه چه‌ند خوله‌كێك بوو هاتبووه نێو یاریگه، له نێو ناوچه‌ی سزا له چاودێری تۆپێكدا، لێدانێكی هێواشی به ئاڕاسته‌ی دوورترین گۆشه‌ی گۆڵی هه‌ولێر لێدا، به‌ڵام پاڵه‌وانی یارییه‌كه (دیدار حامد) به سه‌ری په‌نجه‌كانی بۆ لێدانی گۆشه دووری خسته‌وه، دوا ئه‌وه ریتمی یارییه‌كه خاو بوویه‌وه و یارییه‌كه‌یش هه‌ر به‌م ئه‌نجامه (1-0) گۆڵ به سوودی هه‌ولێر كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ (10) خاڵ به‌رز كرده‌وه و هاته خانه‌ی شه‌شه‌م، (ئارارات) ـیش به (12) خاڵ له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
PM:08:15:20/03/2018