لێدوانی ماڵئاوایکردنی ئارسن فینگەر لە ئارسناڵ

لە پاش ٢٢ ساڵ لە راهێنەرایەتی لە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، ئەمڕۆ هەینی ئارسن فینگەری راهێنەری یانەی ئارسناڵ، بڕیاریدا لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی ئارسناڵ جێبهێڵێت.

فینگەر لە لێدوانی ماڵئاواییکردنیدا وتی،کۆتایی ئەم وەرزەم بە کاتێکی زۆر گونجاو زانی تا ماڵئاوایی لە یانەی ئارسنال بکەم، ئەمەش پاش ئەوەی قسەم لەگەڵ ئیداری یانەکەم کرد.

دواتر سپاسی ئیداری یانەکەو یاریزانەکان و هاندەران کردوو رایگەیاند یانەی ئارسناڵ بۆ هەتا هەتایە لە دڵمدا دەمێنێتەوەو ئەم یانەیە لە بیر ناکەم.

فینگەر توانیویەتی ٣ نازناوی خولی ئینگلتەرا بۆ ئارسناڵ بباتەوە، کە یەکێک لەو نازناوانە بە بێ دۆرانبوو.

هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٦ توانی ئارسناڵ بگەیەنێتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.





PM:09:35:20/04/2018