رۆناڵدۆ بەیڵ توڕە دەکات


لە کاتی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس، لە یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان و لە کاتی نێوان گێمەکاندا رۆناڵدۆ بە قسەیەک بەیڵ توڕە دەکات بەڵام یاریزانە وێڵزیەکە توڕەبوونەکەی دەکات پێکەنین.

لە بەینی گێمەکاندا دوای ئەوەی بەیڵ ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکات لە تایمی یەکەم، رۆناڵدۆ بەو یاریزانە دەڵێت خۆت زیاتر ئامادە بکە، بەڵام بەیڵ تەنها بە پێکەنینێک سەیری رۆناڵدۆ دەکات و هیچ ناڵێت.

دواتر زیدان بڕیار دەدات ڤازکوێز لە شوێنی بەیڵ لە تایمی دووەم بخاتە یاریگاوە.





PM:11:50:20/04/2018