ڤیدیۆ:چێڵسی گەیشتە یاری کۆتایی و رووبەڕووی شەیتانەکان دەبێتەوە


لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی توانی سەرکەوتن تۆمار بکات و پلیتێکی یاری کۆتایی ببڕێت.

چێڵسی لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یانەی ساوسهامپتۆن بووەوەو لە ئەنجامدا توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لێ بباتەوە.

هەردوو گۆڵەکەش یاریزانی فەرەنسی جیرۆ ومۆراتای ئیسپانی تۆماریان کرد.

لە یاری کۆتایدا چێڵسی رووبەڕووی یانەی مانچستەریونایتد دەبێتەوە.








PM:07:57:22/04/2018